مووچە لەنێوان هەرێم و بەغداد لە بەردەم كێشەی ژمارەدایە

بە بڕوای شارەزایانی ئابووری، پێویستی حکومەتی هەرێم مانگانە بەلایەنی کەمەوە دەگاتە 940 ملیار دینار بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری دامودەزگا ئیدارییەکان، له‌كاتێكدا‌ مشتومڕ لەسەر شایستەییەکانی هەرێم لە ڕێگەی “کێشەی ژمارە” و داتاکان و خەمڵاندنەکانەوە سەبارەت بە پێویستی پێدانی مووچە جارێكی دیكه‌ سه‌ریهه‌ڵداوته‌وه‌ و ناردنی 700 ملیار دیناره‌كه‌ دواكه‌وتووه‌.

فازڵ نەبی، شارەزای دارایی و بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق، بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە،” حکومەتی فیدراڵی بە شێوەیەکی دروست شایستە داراییەکانی هەرێمی نەناردووە، دەبوو بە شێوەی پێشینە بینێرێت نەک قەرز، چونکە حکومەتی هەرێم پشکی لە بودجەی گشتی عێراقدا هەیە”.

باسیلەوەشکردووە، دڵنیایە کە 700 ملیار دینارەکە تەنها بەشی مووچە دەکات و بەشی خەرجییەکان ناکات لەکاتێکدا حکومەتی هەرێم تەنها مووچە نادات، بەڵکو خەرجییەکانی دیکەی وەک پڕۆژەی وەبەرهێنان و جێبەجێکردنیان دەگرێتەوە، هەربۆیە پێویستە حکومەتی فیدراڵی بڕە پارەیەکی زیاتر بۆ هەرێم بنێرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، بڕیاروابو هه‌فته‌ی پێشو بڕی 700 ملیار دیناری ‎مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم لەلایەن بەغدادەوە بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت، بەڵام جارێکی دیکە ناردنی ئەو بڕە پارەیە دواکەوت.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران زیاتر لە مانگێكە بڕیاری هەرزانكردنی نرخی كارەبای راگرتووە

بابەتی دواتر

لە هەولێریش خۆپیشاندان لەسەر مووچە ئەنجامدرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەلمۆنیتەر: راگرتنی گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی تۆڵه‌یه‌

تۆڕێكی ئەمریكی رایدەگەیەنێت، راگرتنی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی له‌گه‌ڵ توركیا تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌. تۆڕی ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مریكی لە راپۆرتێكدا دەڵێت، توركیا…
Total
0
Share