جارێکی دیکە مامۆستایان و مووچەخۆران خۆپیشاندان دەکەن

بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی دیکە خۆپیشاندانی مامۆستایان و مووچەخۆران بەڕێوەبچێت، مامۆستایان داوای مووچەکانیان دەکەن و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان كردووە.
بەپێی راگەیاندراوی مامۆستایانی ناڕازی، ئەمڕۆ کاتژمێر 10 مامۆستایان دژی دواکەوتنی مووچەکانیان خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن، هاوکات بەشێکی مووچەخۆرانیش لە ناڕەزایەتییەكاندا بەشدارن.
مامۆستایان ئاماژەیان بەوە کردووە، لە 13 شوێن و ناوچەی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن.
ئەوە لەکاتێکدایە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم داوای دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن دەکات، بەڵام مامۆستایان لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین، بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی له‌باره‌ی گۆڕینی ساڵانسا و پێشبڕكێی ئۆتۆمبێله‌وه‌ هۆشداریی ده‌دات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری له‌باره‌ی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل و گۆڕینی ساڵانساوه‌ ده‌دات و داواش له ‌هاوڵاتییان ده‌كات، وێنه‌ و…
Total
0
Share