لە سلێمانی سێ فڕنی سەمون داخران

بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لە سلێمانی فڕنەکانی (رەهێڵ، راپەڕین ، بەفرین) لەگەڕەکی راپەڕین داخران.

قائیمقامیەتی سلێمانی، رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرجەکانی تەندروستی و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن لە شوێنەکانیاندا، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی فڕنەکانی (رەهێڵ، راپەڕین ، بەفرین) یان داخست.

بەپێی زانیارییەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، یەکێکی دیکە لەسەرپێچی هەر سێ فڕنەکە، کە راپۆرتی لیژنەکان ئاماژەیان بۆ کردووە ئەوەوە بووە لەکاتی سەردانی لیژنەکان دەرکەوتووە لە شوێنی هەویر شێلان و ئامادەکردنی سەمونەکان جگەرەی تیادا کێشراوە، لەگەڵ نەبوون و بەسەرچونی مۆڵەتی پیشەیی و تەندروستی.

 

 

بابەتی پێشتر

جۆرەکانی زەنگی ئاگادارکردنەوە

بابەتی دواتر

ئەڵمانیا زیاتر لە 1000 سەرباز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوەپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیاز دەرگەڵەیی کوژرا

ئەمشەو نیاز دەرگەڵەیی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کوژرا. بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا…
Total
0
Share