ئەڵمانیا زیاتر لە 1000 سەرباز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوەپێدەكات

سوپای ئەڵمانیا زیاتر لە هەزاری سەربازی خۆی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوپێدەكات.

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا لە زاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە رایگەیاند، زۆرینەی ئەو سەربازانە ئێستا لە قوبرس-ن و، لە ئامادەباشیدان.

سوپای وڵاتەكەش بڵاویكردەوە، ئامادەن بۆ بڵاوەپێكردنی خێرا، ئەگەر پێویست بكات.

بڵاوەپێكردنی هێزەكە بۆ هاوكاریكردنە لە گواستنەوەی هاوڵاتیانی وڵاتەكە لە ئەگەری فراوانبوونی ئەو شەڕەی ماوەی سێ هەفتەیە لەنێوان ئیسرائیل و حەماس سەریهەڵداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، حکومەتی وڵاتەکە داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات، بەمەبەستی تاوتوێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل. میدیاکانی ئێران…
Total
0
Share