پێویستە کاتێک زەنگی ئاگادارکردنەوە لە هەر شارێکدا دەبیستیت، زانیاریی درووستت لەسەر مانای ئەو زەنگە هەبێت ، چییە و گوزارشت لەچی دەکات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بەرێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، جۆرەکانی زەنگی ئاگادارکردنەوە بریتین لە:
جۆری یەکەم: دەنگێکی جێگیر و پچڕ پچڕ یەک خولەک بەردەوام دەبێت، مانای ئەوەیە، مەترسی بەڕێوەیە لەو جوگرافیایەدا کە پێویستە ئامادەکاری بۆ ئەگەر و گریمانەکان بکرێت.
جۆری دووەم: دەنگێکی شەپۆلدار یەک خولەک بەردەوام دەبێت،مانای ئەوەیە: مەترسییەکە روویداوە کە لەو قۆناغەدا پێویستە هاوڵاتی گرنگ لێی بڕوانێت، لەوانەیە ئەگەری درووستبوونەوە و دووبارە بوونەوەی هەبێت.
جۆری سێیەم: دەنگێکی بەردەوام بۆ ماوەی 30 چرکە مانای ئەوەیە: مەترسییەکە تەواوبوو، بەڵام پێویستە هەمیشە ریسک و مەترسییەکان بەرچاو بگیرێن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت،”ئەو زەنگە زۆر گرنگە کە دەبێت لە هەموو شارێکدا جێگیر بکرێت بەشێوەو قەبارەی جیاواز وە لە ناوەندی شار یان بەرزترین تاوەری شار دابنرێت ، کە ئەم زەنگە بە شێوەیەی سیستەمێکی زانستی جێگیر دەکرێت و بەرێوەبردن و کارپێکردنی لە ئەستۆی بەرگری شارستانییە لە هەموو وڵاتانی دوونیادا”.
داواش دەکات، هەرچی زووە ئەم زەنگە دابنرێت وەک کار و بەرنامەی یەکەم لە پارێزگاکان دەبێت زۆر بەزوویی بەرنامەی دانانیان بکرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.