ئەمریكا روونكردنەوە لەبارەی هێرشێك بۆ سەر هێزەكانیان لە هەولێر دەدات

وتەبێژی پنتاگۆن رایدەگەیەنێت، هێرشێكی سەر هێزەكانمان لە عێراق شكستیپێهێنراوە و دەشڵێت، هێزەكانیان لە ماوەی رابردوودا 12 جار لە عێراق و 4 جار لە سوریا رووبەرووی هێرش بوونەتەوە.

پارت رایدەر وتەبێژی پنتاگۆن كەمێك پێش ئێستا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “كاردەكەین بۆ پاراستنی ئۆقرەیی لە ناوچەكە و لە ماوەی رابردوودا 12 جار لە عێراق و 4 جار لە سوریا هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان رووبەرووی هێرش بوونەتەوە.

راشیگەیاند، پلانیان هەیە 900 سەربازی دیكە رەوانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە: دەرفەتێكی لەبار لە بەردەمماندایە بۆ رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە

وەزیری پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، “دەرفەتێكی لەبار لە بەردەمماندایە بۆ رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان”. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە…
Total
0
Share