قوباد تاڵەبانی: کۆسپەکانی بەردەم جێبەجێکردنی بودجە چارەسەربكرێن

جێگری سەرۆك وەزیران رایدەگەیەنێت، چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم یارمەتیدەر دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ لە هەولێر لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا و کونسوڵی گشتیی بەریتانیا بەوەکالەت کۆبووەوە.

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، هاوڕابووین لەسەر چڕکردنەوەی گفتوگۆکان بە مەبەستی هەرچی زووتر چارەسەرکردنی کێشەکان، بە تایبەتیش چارەسەرکردنی خێرای کۆسپەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاسای بودجە.

وتیشی، “جەختمان کردەوە لەسەر ئەوەی چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم یارمەتیدەر دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: رەنگە لەم هەفتەیەدا دەنگ بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “پێشبینیدەکەین لەم هەفتەیەدا دەنگ بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت”. د. بڕیار رەشید، ئەندامی…
Total
0
Share