بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بە بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ دابەزینی بەخۆوە بینی.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بە 161 هەزار و 650 دیناربووە، لەكاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا بەهای 100 دۆلار بە 160 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند رێوشوێنێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گرتووەتەبەر، بەڵام بە پێچەوانەوە بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: ئەگەر پلانەکان نەگۆڕدرێن چەند ناوچەیەک دەکەونە ژێر مەترسی تیرۆریستانەوە

هاوسەرۆكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر پلانەکان نەگۆڕدرێن و ھاریکارییەکان فراوانتر نەکرێن ئەوا چەند ناوچەیەک کە کێشەی ئەمنییان ھەیە دەکەونە…
Total
0
Share