گردبوونەوەی مامۆستایان بەردەوامە

ئەمڕۆ جارێکی دیکە مامۆستایان لە شاری سلێمانی گردبوونەوە و رایانگەیاند، “لە بایکۆتی خوێندن بەردەوامدەبین”.

مامۆستایانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە شکاندنی بایکۆت رایانگەیاند، “تاکو داواکارییەکانمان جێبەجێنەکرێن کە بریتین لە پێدانی مووچە، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ کاراکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە لە بایکۆتی خوێندن بەردوام دەبین”.

مانگێک و 12 رۆژ بەسەر ئەو کاتەدا تێپەڕی کە بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دیاریکرا، بەڵام بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەکانیانەوە، زیاتر لەنیوەی مامۆستایانی هەرێم لە سلێمانی و هەڵەبەبجە و گەرمیان بایکۆتی پرۆسەکەیان کردووە، هاوکات مامۆستایان لەو ماوەیەدا چەندین جار چوونەتە سەر شەقام و خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: لە کردەوەیەکی دوژمنکارانەدا 6 پێشمەرگە بە غەدر و خیانەت شـ.ـەهیدکران

وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەمە، بە 6 مـ.ـووشەکی بالیستیی ئـ.ـێران هێرشکراوەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری…
Total
0
Share