کۆمسیۆن ژمارەی ئەو کاندیدانەی بڵاوکردەوە کە لە هەڵبژاردندا دوورخراونەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی ئەو کاندیدانەی بڵاوکردەوە کە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دوورخراونەتەوە.

جومانە غولای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکیدا ڕاگەیاند، “ژمارەی ئەو کاندیدانەی لە هەڵبژاردنی داهاتوو دوورخراونەتەوە 461 کەسە، هاوکات 54 کەسیان بەهۆی هەبوونی کەیسی تاوانکاریی و 240 کەسی دیکەشیان بەهۆی بابەتی لێپێچینەوە لە چەند کەیسێک دوورخراونەتەوە”.

دەشڵێت، “167 کاندیدەکەی دیکەش بەهۆکاری ساختەکردنی بەڵگەنامە و ئەندامبوون لە دەزگا ئەمنییەکان و هەبوونی کەیسی لێکۆڵینەوە لە دەستەی دەسپاکیی عێراق دوورخراونەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی: 135 رۆژە بەرپرسی پاسەوانەکانم لە زیندانەکانی دەسەڵاتی ھەولێردایە 

شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی کەسایەتی و سیاسەتمەداری کورد رایگەیاند، 135 رۆژە بەرپرسی پاسەوانەکانی لە زیندانەکانی دەسەڵاتی…
Total
0
Share