زانیاریی نوێ لەبارەی دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانەوە ئاشکراکرا

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆبووەتەوە و گفتوگۆیان  لەبارەی چەند پرسێکەوە کردووە کە یەکێکیان تایبەتە بە دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆبووەتەوە و تاوتوێی  کێشەی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی لە زانکۆکانی هەرێم و دانیشتووی ناوچە دابڕێنراوەکان کردووە کە دەرچووی خولی 2020-2021 و هێشتا دانەمەزراون، دەشڵێت، “وەزیری دارایی جەختی لەوەکردەوە، دامەزراندنی ئەو دەرچووانە لەسەر خواست و پێداویستی وەزارەتی تەندروستییە”.

ئەوەشی خستەڕوو، گفتوگۆیان لەبارەی کێشەی تەرخانکردنی دارایی بۆ کارمەندانی گرێبەستی تەشغیلی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کردووە، کە پێشتر گرێبەستی کاتی بوون و لە چوارچێوەی یاسای بودجە گەڕانەوە و کرانە گرێبەستی تەشغیلی بەپشتبەستن بە ماددەی 67ی یاسای بودجەی گشتی.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران باسیلەوەشکرد، بابەتی گەڕانەوەی پاسەوانانی ئەمنی کۆمپانیای نەوتی باکوور گفتوگۆی لەبارەوە کرا و بەپێی وتەکانی وەزیری دارایی، چاوەڕێی وەڵامی وەزارەتی نەوتن بۆ دیاریکردنی ژمارەی ئەو کەسانەی مافی گەڕانەوەیان هەیە.

بابەتی پێشتر

ئاگر لە کارگەیەک کەوتەوە و قوربانی هەیە

بابەتی دواتر

کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامی 100 مەتری هەولێر کەوتنەکار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوقافی هەولێر لەبارەی هێرشکردنە سەر مامۆستایەکی ئاینیی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی ھەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو کەسەی هێرشی کردبووە سەر مامۆستایەکی ئاینیی دەستگیرکرا. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی ھەولێر ئاماژە…
Total
0
Share