ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی دۆخی غەززەوە لە كۆبوونەوەدایە

سكرتێری گشتی نەتەوەیەگگرتووەكان داوای راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەكات و دەشڵێت، “پێویستە بەپەلە خۆراك و پێویستییە تەندروستییەكان بگەیەندرێنە غەززە و هاوڵاتییان لە دۆخێكی خراپدان”.

ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی دۆخی غەززەوە كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجامدا و ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، سكرتێری گشتیی نەتەوەیەگگرتووەكان لە وتەیەكیدا رایگەیاند، غەززە پێویستی بە هاوكارییە و لە نەخۆشخانەكاندا كارەبا نییە و پێویستە شكۆی مرۆڤایەتی پێش هەموو شتێك بپارێزرێت و كاتی ئەوە هاتووە ئیسرائیلییەكان هەوڵ بۆ ئاشتی بدەن و فەڵەستین مافەڕەواكانی بۆ زامنبكرێت.

راشیگەیاند، ناكرێت مافی سەرەكی هاوڵاتییان لە غەززە پشتگوێبخرێت وەك ئەوەی رێگری لە ناردنی خۆراك و پێویستییە تەندروستییەكان بۆ هاوڵاتییان بكرێت و پێویستە هەموو لایەك هاوكاربن لە گەیاندنی كۆمەك و پێداویستییە تەندروستییەكان بۆ غەززە.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی زەوی بەسەر توێژێكدا دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

ئەنچیلۆتی نەخێری بە بەرازیل وتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share