بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانی و پاسپۆرت روونكردنەوە لەبارەی ماوەی كاركردن بە پاسپۆرتی جۆری (A) دەدات.
لیوا نەشئەت جەفاجی، بەڕێوەبەری گشتیی باری شارستانی و پاسپۆرت و مانەوە رایگەیاند، پاسپۆرتی ئاسایی جۆری A كارپێكراو دەبێت هاوشانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی جۆری B تا ئەوكاتەی بەسەردەچێت.
لە سەرەتای ئەمساڵ عێراق دەستیكرد بە چاپ و كارپێكردنی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی جۆری B، كە بە پێشكەوتووتر لە پاسپۆرتەكانی پێشوو دادەنرێت.