وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، “وێستگەیەکی گواستنەوەی کارەبای 132 کەی ڤی لە کەلار دادەنرێت”.
بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی کارەبا، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، “وێستگەیەکی گواستنەوەی کارەبای 132 کەی ڤی لە کەلار دادەنرێت کە گرفتی دابهشكردنی كارهبا لهو ناوچەیە چارەسەر دەکات و بارگرانی سهر وێستگهكانی دیکەی شارەکە كهم دەکاتەوە”.
دەشڵێت، “کارەکانی پڕۆژەکە 62٪ی تەواو بووە و بڕیارە لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو بکەوێتە کار، هاوکات بە گوژمەی زیاتر لە 18 ملیار دینار جێبەجێدەکرێت”.
ئەو وەزارەتە ئەوەش دەخاتەڕوو، “بەهۆی فراوانبوون و دروستكردنی زیاتر له هەشت هەزار یهكهی نیشتهجێبوون لە سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، وێستگهكانی دابهشكردنی كارهبا توانای دابینكردنی كارهبایان کەم بووەتەوە، بەتایبەتی بۆ ئەو یهكه نوێیانه”.