ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بڵاویکردەوە، پابەندنابن بە بڕیاری کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان و دەست بە خۆپیشاندان دەکەن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازییەوە دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، مامۆستایان پابەندنابن بە بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە، لە رۆژی یەکشەممەشەوە لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان دەست بە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی دەکەن.
لە ئێستادا نازانرێت بەڕێوەبەری خوێندنگەکان و پەروەردەکان پابەنددەبن بە بڕیارەکە یاخود نا.