ئاوات شێخ جەناب: هەوڵدەدرێت بۆ ساڵی داهاتوو كێشەی دارایی مووچەخۆران بەتەواویی چارەسەربكرێت

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو 700 ملیار دیناری دووەم رەوانەبكرێت و دەشڵێت، “ئەو لێكتێگەیشتنەی كە هەیە هەوڵدەدرێت بۆ ساڵی داهاتوو كێشەی دارایی مووچەخۆرانی هەرێم بەتەواویی چارەسەربكرێت”.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، هەوڵدراوە كێشە تەكنیكییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەربكرێت و لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆمان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق هیچ گرفتێك سەبارەت بە ناردنی 700 ملیار دینارەكە نەبووە و چاوەڕواندەكرێت لە كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو رێكارەكان و ناردنی 700 ملیار دیناری دووەم بۆ هەرێم دەستپێبكات.

راشیگەیاند، ئەو لێكتێگەیشتنەی كە لە نێوان هەرێم و بەغداد هەیە هەوڵدەدرێت بۆ ساڵی داهاتوو كێشەی دارایی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەتەواویی چارەسەر بكرێت”.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا: لە ماوەی 24 کاتژمێردا سێ هێرشی درۆنیمان تێکشکاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژكارێكی سودانی: ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بەردەوامدەبێت

راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بەردەوامدەبێت و حكومەت پابەندە بە جێبەجێكردنی…
Total
0
Share