دەزگای ئاسایشی ھەرێم رایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو ماددە هۆشبەرانەی لە ماوەی رابردوودا دەستیان بەسەرداگیرابوو بە شێوازێكی زانستی لەناوبران.
بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە ئەنجامی ھەڵمەتە بەردەوامەكانیان بۆ بەگژداچوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان، بازرگان و دابەشكار و بەكارھێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركراون و دەستبەسەر ماددەكاندا گیراون و لەناوبراون.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە ھەماھەنگی لەگەڵ دادگای تاوانەكانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، سەرجەم ئەو ماددە ھۆشبەرانەی لە ماوەی رابردوودا دەستیان بەسەرداگیرابوو بە شێوازێكی زانستی لەناوبران.