نەرمین مەعروف: كۆبوونەوەی شاندی هەرێم و لیژنەی دارایی ئەرێنی بوو

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەی شاندی هەرێم و لیژنەی دارایی ئەرێنی بوو و دەشڵێت، “لە كۆبوونەوەكەدا لێكتێگەیشتنی زۆرباش لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە هەبوو”.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، “كۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی حكومەتی هەرێم بە ئامادەبوونی وەزیرانی دارایی هەرێم و عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەرێنی بوو و لێكتێگەیشتنی باش لەبارەی لیستی مووچە و پرسەکانی دیکەوە هەبوو”.

راشیگەیاند، هەردوولا هاوڕابوون كە پێویستە كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم لەسەر بنەمایەكی دەستوور، لەژێر چاودێریی دیوانی چاودێریی دارایی بۆ تەواوی مووچەخۆران و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی چارەسەربكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: ئاماده‌كاریی ته‌واو بۆ جه‌ژنه‌كانی نه‌ورۆز و ره‌مه‌زان كراوه‌

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، “ئاماده‌كاریی ته‌واو بۆ جه‌ژنه‌كانی نه‌ورۆز و ره‌مه‌زان كراوه”. ‌ ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، بۆ…
Total
0
Share