سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، بەهۆی هێرشەكانی حەماسەوە 1400 ئیسرائیلی كوژراون و دەشڵێت، “هێرشەكانی حەماس بێ پاساوبوون”.
جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا دوای سەردانەكەی بۆ ئیسرائیل لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا وتی، “ئیسرائیل بە تەنها نییە ئەمریكا بە هەموو شێوەیەك لە هاوكاریكردنی ئیسرائیل بەردەوامدەبێت و بەهۆی هێرشەكانی حەماسەوە 1400 ئیسرائیل كوژراون.
راشیگەیاند، ئەمریكا لە هاوكارییەكانی بەردەوامدەبێت و كار بۆ رزگاركردنی بارمتەكانیش دەكات.