کەمال کەرکوکی لە پۆستی بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک – گەرمیانی پارتی دوورخرایەوە

ئەمڕۆ بەپێی بڕیارێک کەمال کەرکوکی لە پۆستی بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک – گەرمیانی پارتی دوورخرایەوە و شوێنگرەوەکەشی دیاریکرا.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، دوای ئەوەی کەمال کەرکوکی لە پۆستی بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک – گەرمیانی پارتی دوورخرایەوە لیزا فەلەکەدین کاکەیی بۆ شوێنەکەی دەستنیشانکراوە.

تا ئێستا بەرپرسانی پارتی هیچ زانیارییەکیان لەبارەی هۆکاری دوورخستنەوەکە بڵاونەکردووەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share