هەڤاڵ ئەبوبەكر: لە رابردوودا بەناوی پاشەكەوتەوە چەندین مووچەی مووچەخۆران فەوتاوە

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایدەگەیەنێت، ئەركی حكومەتی هەرێمە بە هەر شێوەیەك بێت مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابینبكات و دەشڵێت، ” لە رابردوودا بەناوی پاشەكەوتەوە چەندین مووچەی مووچەخۆران فەوتاوە.

راشیگەیاند، ئێمە پەیامی خۆمان بەرپرسیارانە گەیاندووە و پێشتر مووچەخۆران بەناوی پاشەكەوتی مووچە چەندین مووچەیان فەوتاوە و متمانە لە نێوان هاوڵاتی و حكومەت لاوازبووە ناكرێت 32 ساڵ حكومەتمان هەبێت و مووچەیەكی پاشەكەوتكراوی نەبێت و داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین پابەندی رێككەوتنەكان بێت و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابینبكات.

لەبارەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییانیش، پارێزگاری سلێمانی وتیشی، “لە ماوەی رابردوودا یەك بەرمیل نەوتی سپی بە 40 هەزار دینار دابینكراوە و پێی دەستوور دەبێت هاوشێوەی پارێزگاكانی عێراق نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانیش دابەشبكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: با لاپه‌ڕه‌ى نوێ له‌ رێز و خۆشه‌ويستى و نيازپاكى و گيانى هاريكارى له‌گه‌ڵ يه‌كتردا بكه‌ينه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاند، با لاپه‌ڕه‌ى نوێ له‌ رێز و خۆشه‌ويستى و نيازپاكى و گيانى هاريكارى له‌گه‌ڵ…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: كۆڕبەندێكی ساڵانەی نێودەوڵەتیی داهێنان و كارسازیی بۆ گەنجانی كوردستان لە سلێمانی ئەنجامدەدەین

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، “لە ماوەی نزیكی داهاتوودا كۆڕبەندێكی ساڵانەی نێودەوڵەتی داهێنان و كارسازیی بۆ گەنجانی كوردستان…
Total
0
Share