وەزارەتی تەندروستی: هەواڵی وەرگرتنی پارە بۆ گواستنەوەی نەخۆش چەواشەکارییە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، “بەكارهێنانی ئەمبوڵانسی حكومی بۆ نەخۆش لە هەموو هەرێمی كوردستان بە خۆڕاییە”.

لە روونکردنەوەیەکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، “لە یەكێك لە كەناڵەكانی سۆشیاڵ میدیا، دوور لە ئەتەكێتی میدیایی هەواڵێكی چەواشەكارانە بڵاوكراوەتەوە کە گوایە گواستنەوەی نەخۆش بە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن (ئەمبوڵانس) بووە بە پارە و نرخی بۆدانراوە”.

دەشڵێت، “هاووڵاتییانی خۆشەویست دڵنیادەكەینەوە ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و گواستنەوەی نەخۆش بە ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتن بە خۆڕاییە بە شەو و بە ڕۆژ، بەبێ هیچ نرخ و خەرجییەك”.

ئەو وەزارەتە جەخت لەوەش دەکاتەوە، “وەزارەتەکەمان بە ڕێنماییەكی تایبەت ڕێگە دەگرێت لە قۆستنەوە و قۆرغكاری لە نرخی گواستنەوەی نەخۆش لە لایەن ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتنی كەرتی تایبەتەوە، هەروەها نرخەكان كەمكراوەتەوە و سنوورداركراوە و یەكخراوە بۆ كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتییان”.

بابەتی پێشتر

بڕیارێک لە بەرژەوەندی فێرخوازانی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم دەرکرا

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: بڕێكی زۆر بەنزینی نۆرماڵ بە كوالێتی “زۆرباشتر” دابینكرا

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، دوای ھەوڵێكی زۆر بەنزینی جۆری نۆرماڵ بە كوالێتییەكی زۆر باشتر گەیشتە بەنزینخانەكان، “جەختیشدەكاتەوە…
Total
0
Share