دوو بومەلەرزە باشووری ئێرانیان هەژاند

بەیانی ئەمڕۆ دوو بومەلەرزە باشووری ئێرانیان هەژاند و تا ئێستا زیانەکانی ئاشکرانەکراون.

ئاژانسی هەواڵی مهری ئێرانی بڵاویکردەوە، کاتژمێر 8:32 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ  بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.3 پلە بە پێوەری رێختەر ناوچەی ڤین لە پارێزگای هورمزگانی لە قوڵایی 19 مەتر لە زەوییەوە هەژاندووە.

ئاشکراشیکرد، بومەلەرزەی دووەم لە کاتژمێر 8:39 خولەکی بەیانی بە گوڕی 5.6 پلە بە پێوەری رێختەر لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لە ناوچەی فارغان لە پارێزگای هورمزگان روویداوە.

لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا ئەو ناوچەیە چەندین جار بومەلەرزەی بەهێزی دیکەی بەخۆیەوە بینیوە.

 

بابەتی پێشتر

بەم 8 نیشانەیە جەڵتەی مێشک بناسەرەوە

بابەتی دواتر

بڕیارێک لە بەرژەوەندی فێرخوازانی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم دەرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share