رووداوێکی هاتوچۆ دوو برینداری لێکەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە گردە گۆزینەی سەر بە قەزای کەلار دوو کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس لە خانەقینەوە بە ئاڕاستەی کەلار هاتووە لەناو گردەگۆزینەدا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری مارسیدس بارپێکیاندادا و دووکەس برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەردوو بریندارەکە شۆفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتاکە بوون و گەیەندرانە نەخۆشخانە”.

ئاشکراشیکرد، “رووداوەکە بەشێوەیەک بوو کە ئۆتۆمبێلی جۆری مارسیدس بار لەسەر رێگاکە وەستاوە و ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لەخانەقینەوە هاتووە و رووداوەکە لەناو گردەگۆزینە درووست بووە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵویستی یەكێتیی مامۆستایان لەبارەی دواكەوتنی مووچە و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنەوە ‏ڕاگەیەندرا

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لەبارەی دواكەوتنی مووچە و بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندنەوە ڕوونكردنەوە دەدات، بەرپرسێكی یەكێتییەكە ڕایدەگەیەنێت، “لەگەڵ وەزارەتی دارایی…
Total
0
Share