کەشناسیی هەرێم: خۆڵبارین دەستپێدەکات و تا سبەینێ بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەمشەوەوە خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە و تا سبەینێ بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان پەڵەهەور ونیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانى شەودا خۆڵبارین دەست پێدەکات بە تایبەت لە باشوور و ناوەڕاستى هەرێم و تا سبەینێ بەیانى بەردەوام دەبێت و مەودای بینین کەم دەبێتەوە”.

ئاشکراشیکرد، “سبەینێ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی پروشکە باران لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوورى هەرێم، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (4 تا 5) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ”.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە هەولێر27 ، سلێمانی 25، دهۆک 25، کەرکوک 29، هەڵەبجە 28، زاخۆ 28، سۆران 26، حاجی ئۆمەران 16

و گەرمیان 30 پلەی سیلیزی دەبێت.

 

 

بابەتی پێشتر

مامۆستایانی ناڕازی خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن

بابەتی دواتر

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر: وەک جلوبەرگی لەنگە جلی نەشتەرگەری لەبەردەم نەخۆشخانەی رزگاری دەفرۆشرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share