پۆلیس ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە دزی لە کەپرەکانی دووکان دەکرد

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە لە کەپرە گەشتیارییەکانی هاوینەهەواری دووکان چەند کەلوپەلێکی جۆراوجۆری دزی بوو”.

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، “دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای یاسایی تۆمارکرد کە لە کەپرە گەشتیارییەکانی هاوینەهەواری دووکان دزی لێکراوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دووکانەوە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، “تۆمەتبار لەدایکبووی 1982ە و دانی بەتاوانەکەیدا ناوە، ئێستا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 444 لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە، هاوکات لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئوتۆمبێلەکەیدا”.

بابەتی پێشتر

مایکرۆسۆفت کۆمپانیای دروستکەری یاری Call of Duty  کڕییەوە

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدۆ تا گەورە بێت باشتر دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share