زانكۆی سەلاحەدین دەستپێكردن بە خوێندنی باڵا دواناخات

زانكۆی سەلاحەدین بڕیاریداوە رۆژی یەكشەممە دەست بە خوێندنی باڵا بكات و پرۆسەكە بۆ هەفتەی دواتر دوانەخات وەك ئەوەی لە بڕیارێكی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە.

سەرۆكایەتیی زانكۆی سەلاحەدین رایگەیاند، هەروەک پێشتر ئەنجومەنی زانکۆ بڕیاریدابوو، رۆژی یەكشەممە 15ی تشرینی یەكەم دەستدەكەن بە خوێندنی باڵای (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا).

دووپاتیشیدەكاتەوە، بە هەموولایەک رادەگەیەنین زانکۆی سەلاحەدین لەسەر پلانی خۆی بەردەوامە و بەپێی خشتەی ساڵنامەی خوێندنی باڵا کە پێشتر راگەیەندرابوو دەست بە خوێندن دەکرێت.

ئەوەش لە كاتێكدایە دوێنێ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، “لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی پێشکەشکارانى خوێندنى باڵا و بۆ تەواوکردنى رێکارەکانى خۆتۆمارکردن و وەرگرتنى مۆڵەتى خوێندن لە وەزارەتەکان و ھەروەھا بەھۆی دەرچوونی رێنمایی نوێی ژمارە 11ی ساڵی 2023 تایبەت بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، تاوەکو ئەوانەی سوودمەند دەبن لە رێنماییەکە، بتوانن رێکارەکانی خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن ئەنجام بدەن، دەستپێکردن بە خوێندنی باڵا دیپلۆمی باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى و دیپلۆمى باڵاى دوو ساڵەى کلینیکى پزیشکى و ماستەر و دکتۆرا لە گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان دواخرا”.

ئاشکراشیکرد، “رۆژی چوارشەممە 25ی تشرینی یەکەم یەکەم رۆژی دەستپێکردنی خوێندنی باڵا دەبێت”.

بابەتی پێشتر

سبەی خۆرگیرانی بازنەیی روودەدات

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی پەیامێك ئاراستەی مووچەخۆران دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتی و کۆمەڵ کۆبوونەوە

ئەمڕۆ شاندێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەعدی پیرە سەردانی کۆمەڵی دادگەری کوردستانیان کرد و لەلایەن…
Total
0
Share