جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاریگەری لەسەر نرخی شمەك و كاڵاكان دەبێت

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاریگەری لەسەر نرخی شمەك و كاڵاكان لە بازاڕدا دەبێت و نرخەكەیان بەرزدەبێتەوە.

نەوزاد غەفور جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بازرگانەكان شمەك و كاڵاكانیان لە دەرەوە بە دۆلار دەكڕن و بە بەرزبوونەوەی دۆلار لە بازاڕدا كاریگەری لەسەر نرخی شمەك و كاڵاكان دەبێت و نرخەكەیان بەرزبوونەوە بەخۆوە دەبینێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەرچەندە بەشێكی بازرگانەكان دۆلاریان بە نرخی فەرمی لە رێگای سەكۆی ئەلیكترۆنییەوە پێدەدرێت، بە پێچەوانەوەشەوە ژمارەیەك لە بازرگانەكان لە بازِاردا دۆلار دەكڕن و بەرزبوونەوەی نرخەكەشی كاریگەری لەسەر نرخی شمەك و كاڵاكان دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی یاسایی: دەبێت هەموارکردنەوەی یاسای بودجە لەلایەن حکومەتەوە داوابکرێت

لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، “دوای لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان لەلایەن لیژنە پەیوەندیدارەکانەوە یاسای…
Total
0
Share