سبەینێ لە ناوەندەکانی خوێندنی کەرکوک کرایە پشووی رەسمی

بەهۆی خراپی رەوشی کەشوهەوا سبەینێ لە ناوەندەکانی خوێندن لە پارێزگای کەرکوک کرایە پشووی رەسمی.

لە راگەیەندراوێکی پارێزگای کەرکوکدا هاتووە، “رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوك بڕیاریدا بە راگرتنی دەوامی رەسمی بۆ سبەینێ یەکشەممە لە سەرجەم باخچەکانی منداڵان و خوێندنگە سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەییەکان لە سەرتاسەری پارێزگاکەدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم بڕیارە لەژێر رۆشنایی راپۆرتەکانی کەشناسی و پەروەردەی کەرکوك و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی خوێندکاران دراوە بەهۆی بەردەوامیی دۆخی نالەباری کەشوهەوا، شەپۆلی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما”.

ئاشکراشیکرد، “سبەینێ دەوامی رەسمی لە فەرمانگە حکومییەکان و کۆلێژەکان وەک ئاسایی بەردەوامدەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندنی باڵای عێراق بڕیاری دانپێدانانی بە زانكۆیەكی هەرێمی كوردستاندا دەركرد

بڕیاردەری لیژنەی خوێندنی باڵای ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، بڕیاری دانپێدانان بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە…
زیاتر ببینە

پەرلەمانی عێراق: ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەندی ڕادەستکردنی نەوت و گاز نەبێت ڕێکارەکان دژی جێبەجێدەکەین

  جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان دژی هەرێمی…
Total
0
Share