عێراقییەك بە تۆمەتی تیرۆر لە ئەڵمانیا دەستگیركرا

داواكاری گشتیی ئەڵمانیا تایبەت بە پرسی تیرۆر راگرتنی عێراقییەك لە ئەڵمانیا بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێكخراوی داعش و ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە ساڵی 2014دا رادەگەیەنێت.

داواكاری گشتیی فیدراڵی ئەڵمانیا لە كارلسروە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، عێراقییەكە بە (عبد الج. س.) ناسراوە و لە شاری فۆبرتال-ی رۆژئاوای ئەڵمانیا دەستگیركراوە و رووبەڕووی دادگا كراوەتەوە و راستەوخۆش دەستبەسەركراوە.

گوماندەكرێت پەیوەندی بە رێكخراوێكی تیرۆرستیی بیانییەوە هەبێت، بە دیاریكراویش رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەروەها تۆمەتبارە بە “بەشداریكردن لە تاوانی جەنگ لە شێوەی كوشتن، شێواندن، ئەشكەنجە و سزادان بەبێ گرتنەبەری رێوشوێنە یاساییە پێویستەكان”.

راگەیەندراوەكە تەمەنی تۆمەتبارەكە و ساڵی گەیشتنی بە ئەڵمانیا ئاشكرانەكردووە.

بابەتی پێشتر

بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی کەسێک دەستگیرکرا 

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: نابێت بەربەست بۆ کاری رێکخراوەکان و میدیاکاران دروستبکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share