دڵشاد شەهاب: هەڵبژاردن دواناخرێت

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، هیچ گومانێک لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو کاتەی دیاریکراوە نییە.

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراودا، رۆڵی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە هەموو هەنگاوە یاساییەکاندا تەواو بووە.

وتیشی، “هیچ گومانێک نییە لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوکاتەی دیاریکراوە، چونکە دیاریکردنی رۆژەکە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بە رەزامەندیی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بووە”.

بڕیارە لە 25ی شوباتی 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

سودانی زانیاریی نوێی لەبارەی نەوتی هەرێمەوە ئاشكراكرد

بابەتی دواتر

بڕیار رەشید: ئەو بەشەخۆراكانەی دابەشدەكرێن گونجاونین بۆ خواردن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. دەستدەكرێت بە رێكخستنەوەی بازاڕی قەیسەری و لابردنی سەرپێچییەكان لە بازاڕە میللی و شوێنە گشتییەكاندا

پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، دەستدەكرێت بە رێكخستنەوەی بازاڕی قەیسەری و لابردنی سەرپێچییەكان لە بازاڕە میللی و شوێنە گشتییەكاندا. بەپێی…
Total
0
Share