ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامەوە هۆشداریی دەدات

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی هۆشداری دەداتە بەرپرسانی حکومەت لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆ و داوا دەکات بە زووترین کات مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران و دەرماڵەی خوێندکاران دابەشبکرێت.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا و دواتر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، چوار کۆبوونەوەی تایبەت بە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی ئەنجامدراوە، لەسەرجەمیاندا جەخت لە شایستەداراییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران کراوەتەوە.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “پرۆسەی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی پەیوەندیدارە بە چارەنووسی خوێندنی 23 هەزار خوێندکار بەپێی پێوەرە زانستی و نێودەوڵەتییەکان لەژێر مەترسیی هەڵپەساردندایە”.

داواشیکردووە، هەنگاوی بەپەلە و خێرا بۆ چارەسەری کێشەی مووچە و شایستە داراییەکان بنردێت و سەرجەم لایەنە پەیوەندییدارەکان دەخەینە بەردەم بەرپرسیارێتییەکی مێژووییەوە تایبەت بە پرۆسەی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی.

 

 

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەزووترین کات دەبێت هەڵبژاردن بکرێت

بابەتی دواتر

داهاتووی مێسی بە چی دەگات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارێک تایبەت بە ماتۆڕسوارەکان دەرچوو

هاتوچۆی هەولێر بڕیاریدا سەرجەم ماتۆڕسوارەکان پابەندبکات بە بەکارهێنانی کڵاوی سەلامەتی لەکاتی لێخوڕینی ماتۆڕسکیلدا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، بڕیاردرا…
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئەمشەو بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە نووسینگەكانی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری هەولێر دابەزی. پەیامنێرێ تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share