سەرچاوەیەک لە حکومەتی ناوەند ئاشکرای کرد، بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا وەزیری دەرەوەی سعودیە سەردانی بەغدادی پایتەختی عێراق بکات و چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدات.
ئەو سەرچاوەیە ڕاگەیاندووە، “فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەگاتە بەغداد و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە”.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، “وەزیری دەرەوەی سعودیە لە بەغداد گفتوگۆ لەسەر پرسە هاوبەشەکانی نێوان وڵاتەکەی و سعودیە دەکات کە پەیوەندییان بە لایەنی ئابوری و وەبەرهێنان و ئەمنیەوە هەیە، ئەمە بێجگە لە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی نێوان فەڵەستین و ئیسڕائیل”.