وردبینی له‌ ژماره‌ و بڕی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمدا ده‌كرێت

وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم لەگەڵ شاندێكی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێم كۆبووەوە و رایگەیاند، هەماهەنگی تەواومان لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی عێراق هەیە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازیكرد لە شاندێكی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان.
لە دیدارێكدا وەزیری دارایی خۆشحاڵی خۆی بەو هەماهەنگی و هاوكارییە دەربڕی كە ماوەی چەند ساڵێكە لە نێوان دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستاندا هەیە و ئامادەیی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەكانی دەربڕی بۆ وردبینی و بەدواداچوونی داتا و زانیارییەكان لەلایەن تیمە هاوبەشەكانی هەردوولاوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ماوەی چەند ڕۆژێكە شاندێكی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بە مەبەستی جێبەجێكردنی دوایین بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كە تایبەتە بەوردبینی لە ژمارە و داتای مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و بڕی مووچەكانیان لە هەرێمی كوردستانن، دوای تەواوكردنی كارەكانیان راپۆرتی خۆیان پێشكەش بە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەكەن.

بابەتی پێشتر

د. نەرمین مەعروف: دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەرێکی خێرا نییە

بابەتی دواتر

ئومێد خۆشناو: فرۆشتنی سیم كارتی بێ مۆڵەت قەدەغەدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share