وەزارەتی كارەبای عێراق 5 ملیار دۆلار قەرزاری ئێرانە

كۆمپانیای گازی نیشتمانیی ئێرانی ئاشكرایكردووە، وەزارەتی كارەبای عێراق بڕی 5 ملیار دۆلار قەرزاری ئێرانە.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئێرنا، ئەمڕۆ دووشەممە 28ی كانونی یەكەم، كۆمپانیای گازی نیشتمانیی ئێرانی ڕایگەیاندووە، “وەزارەتی كارەبای عێراق بڕی 5 ملیار دۆلار قەرزاری ئێرانە لەبری ئەو گازە سروشتییەی هەناردەی ئەو وڵاتە كراوە”.

كۆمپانیا ئێرانییەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، 3 ملیار دۆلاریان لە بانكە TBIی عێراقی بلۆك كراوە و ناتوانن وەریبگرنەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق ڕایگەیاندبوو، ئێران بڕیاریداوە بڕی گازی هەناردەكراو بۆ عێراق لە 5 ملیۆن مەتر چوارگۆشەوە كەمبكاتەوە بۆ 3 ملیۆن مەتر چوارگۆشە، بەهۆی ئەوەی عێراق قەرزەكانی ئەو وڵاتەی ناداتەوە.

توركیا كارەبا هەناردەی عێراق دەكات

پاش ئەوەی ئێران بڕی گازی سروشتیی هەناردەكراوی بۆ عێراق كەمكردەوە، توركیا ئاشكرایكردووە، كارەبا هەناردەی عێراق دەكات.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئانادۆڵوی توركی كە دوێنێ یەكشەممە 27ی كانونی یەكەم بڵاویكردووەتەوە، توركیا لە ئەمڕۆ دووشەممەوە بۆ ماوەی 11 مانگ كارەبا هەناردەی عێراق دەكات.

ئەوەش خراوەتەڕوو، توركیا لەڕێی هێڵی سلۆپی-زاخۆوە ئەو كارەبایە هەناردەی عێراق دەكرێت، كە بڕی 150 مێگاوات كارەبا دەبێت.

توركیا بەدەر لە عێراق، لە ئێستادا كارەبا بۆ جۆرجیا و یۆنان و بولگاریا هەناردە دەكات.

بابەتی پێشتر

لە سێ ڕۆژی داهاتوودا بەشە بودجەی ئەمساڵی هەرێم یەكلادەبێتەوە

بابەتی دواتر

توركیا.. دەیان كۆچبەری نایاسایی لە دەریای ئیجە ڕزگاركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە و بەرمیلێكی لە 85.5 دۆلاری ئەمریكی نزیكبووەتەوە. هۆكاری بەرزبوونەوەی…
Total
0
Share