كەسێك بە تۆمەتی دزیكردن لە سۆران دەستگیركرا

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە كەسێك بە تۆمەتی دزیكردن لە سۆران دەستگیركرا و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا بڕێك ماددەی هۆشبەری پێگیراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، لە رێكەوتی 26ی ئەیلول نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران ئاگادارکرانەوە لەبارەی حاڵەتێکی دزیکردن لە یەکێک لە دوکانەکانی شەقامی کاوە، كە تیایدا قفڵی دوکانەکە شکێنراوە و برێک پارە و هەندێ کەلوپەلی دیكە دزراوە تر دزراوە.

دەشڵێت، تیمەکانی نەهێشتنی تاوان لەسەر فەرمانی دادوەر لێکۆڵینەوەی ووردیان دەستپێکرد و دوای چەندین رۆژ بەدواداچوون لەئەنجامدا توانرا ناسنامەی بکەری تاوانەکە ئاشکرابکرێت كە دانیشتووی شاری هەولێرە.

بە بریاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەهاوکاری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر تۆمەتبار دەستگیرکرا و دانینا بە تاوانەکەیدا، هەروەها لەکاتی دەستگیرکردنیدا برێک ماددەی هۆشبەری پێبووە لە جۆری (کریستاڵ)، پۆلیسی سۆران وادەڵێت،

ئەوەشی خستەڕوو، لەهەمان کاتدا تۆمەتبار دانینا بەوەی دزییەکی دیكەشی لە شاری هەولێر ئەنجامداوە و، لەئێستادا راگیراوە بەپێی ماددەی (443) لە یاسای سزادانی عێراقی.

بابەتی پێشتر

جێبەجێکردنی 7 رێنمایی لە قەڵەوی دەتپارێزێت

بابەتی دواتر

ئیسرائیل باری لەناكاوی جەنگی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share