وەزیرەی کشتوکاڵی هەرێم: خۆشحاڵم گەشەی کشتوکاڵیمان پێشخستووە

 وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، “زۆر خۆشحاڵم کە دەبینم بەهیمەتی جوتیاران و وەبەرهێنەران و وەزارەت، سیاسەتی بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک و گەشەی سێکتەری کشتوکاڵیمان لە هەرێم تا رادەیەکی بەرچاوو پێشخست”.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، دەستخۆشی لە جووتیارێکی پێنجوێن دەکات و دەڵێت، “بەتەنها جووتیارێکی قەزای پێنجوین، ساڵانە هەزار دۆنم زەوی دادەچێنێت بە بەروبوومەکانی پەتاتە، تەماتە، شوتی و خەیار، بەشێوەیەکی گشتیش 400 دۆنم زەوی لەو بڕە، بە بەرهەمی پەتاتە دەچێنێت لە جۆری شیرین”.

دەشڵێت، “ئەو جووتیارە، 450 تۆن بنەتۆوی پەتاتە دەچێنێت و توانای بەرهەمهێنانی 3 هەزار و 500 تۆن پەتاتەی هەیە، هەروەها ڕۆژانە و مانگانە لە کێڵگە کشتوکاڵیەکەیدا دەرفەتی هەلی کار بۆ زیاتر لە 100 کرێکاری ناوچەکە وەک سەرچاوەیەکی بژێوی ژیانیان دەڕەخسێنت”.

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم جەخت لەوەش دەکاتەوە، “بەردەوامین لە زامنکردنی ئاسایشی خۆراک و پارێزگاری لە بەروبوومە خۆماڵییەکانی جووتیاران و دۆزینەوەی بازاڕی ئاسانکاری بۆ ساغکردنەوەیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی دەنگۆی لابردنی هەندێک وانەی ئیسلامی ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی لێدوانی پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی دادگەرییەوە لەسەر لابردنی هەندێک وانەی پەروەردەی ئیسلامی ڕوونکردەوە دەدات…
Total
0
Share