سوریا.. پرسەی سەرتاسەری راگەیەندرا

ژمارەی قوربانییانی هێرشە درۆنییەكەی سەر كۆلێژی سەربازیی حمس بۆ زیاتر لە 80 كەس بەرزبووەتەوە و زیاتر لە 120 كەسی دیكەش برینداربوون و بەو بۆنەیەوە سێ رۆژ پرسەی سەرتاسەری لەو وڵاتە راگەیەندرا.

میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردووەتەوە، بەهۆی هێرشێكی درۆنییەوە كە كۆبوونەوەیەكی جەماوەری لە دوای چەند خولەكێك لە كۆتاییهاتنی ئاهەنگی دەرچوونی خوێندكارانی كۆلێژی سەربازی لە حمسی سوریا كردووەتە ئامانج، 80 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 120 كەسی دیكە برینداربوون كە بەشێكی زۆری ئەو كەسانە هاوڵاتی مەدەنی بوون.

هاوكات حكومەتی سوریاش، بۆ دەربڕینی هاوخەمییەك بۆ ئەو كارەساتە، سێ رۆژ پرسەی سەرتاسەری لە وڵاتدا راگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران ئاستی ئامادەکارییەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی دەرەکی بەرزدەکاتەوە

سەرچاوە سەربازییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، وڵاتەکەیان ئاستی ئامادەکارییەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی دەرەکی بەرزکردووەتەوە و شار و ناچەکانی لەڕووی سەربازییەوە…
زیاتر ببینە

راوێژکارێکی سودانی: هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی گواستنەوەی نەوت لەلایەن تورکیاوە کاریگەریی لەسەر عێراق نابێت

راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی رایدەگەیەنێت، هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی بۆری نەوتی نێوان عێراق و تورکیا، کاریگەریی نەرێنی بۆ عێراق…
Total
0
Share