مێتا دەیەوێت بەکارهێنانی فەیسبوک و ئینستاگرام بکات بە پارە

کۆمپانیای مێتا دەیەوێت مانگانە پارەی بەشداریکردن لە بەکارهێنەرانی فەیسبوک و ئینستاگرام وەربگرێت و بڕەکەشی لە 10 یۆرۆوە دەستپێدەکات.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە راپۆرتێکیدا ئاماژە بەوەدەکات، کۆمپانیای مێتای خاوەنی هەریەکە لە فەیسبوک و ئینستاگرام دەیەوێت مانگانە پارەی بەشداریکردن لە بەکارهێنەرانی ئەو بەرنامانە وەربگرێت وەک چارەسەرێکی جێگرەوە بۆ یاساکانی پاراستنی نهێنی کە تادێت توندتر دەبن لە یەکێتی ئەوروپا.

بەپێی پلانە پێشنیار کراوەکە، کۆمپانیای مێتا مانگانە 10 یۆرۆ لە بەکارهێنەرانی فەیسبوک یان ئینستاگرام بەبێ ڕیکلام لەسەر دیسکتۆپ وەردەگرێت، هەروەها بەکارهێنەرانی مۆبایل دەبێت بڕی 13 یۆرۆ بدەن بۆ ئەوەی بتوانن یەکێک لەو بەرنامانە بەکاربهینن و لە ئەگەری بەکارهێنانی هەردوو بەرنامەکە نرخیان بۆ 19 یۆرۆ بەرزدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئیدانەی هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییە لە هەرێمی کوردستان دەکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئەمریکا ئیدانەی هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییە لە هەرێمی کوردستان دەکات. تامی بروس، وتەبێژی…
Total
0
Share