فڕۆكەیەكی توركی لەلایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە خرایەخوارەوە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركی دەخاتەخوارەوە پاش نزیكبوونەوەی لە ئاسمانی بنكەیەكی سەربازی لە دەوروبەری حەسەكە.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، فڕۆكەكە لە جۆری (بەیرەقدار)ی توركی بووە و بەیانیی ئەمڕۆ پاش نزیكبوونەوەی لە ئاسمانی بنكەی (تەل بیدر)ی ریفی حەسەكە، لەلایەن هاوپەیمانانەوە خراوەتە خوارەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، پاشماوەی فڕۆكەكە لە نزیك گوندی (عب الناقە)ی نزیك تەلتەمر كەوتووە خوارەوە.

روانگەی سوری ئاشكراشیكرد، شەش كەس كوژراون و دووانی دیكەش برینداربوون، پاش بۆردومانێكی ئاسمانی كە لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركییەوە بۆ سەر مۆڵگەیەكی سەربازی لە گوندی (تەل حەبەش)ی باشووری عامودا لە ریفی قامیشلۆ ئەنجامدراوە.

تەنها ئەمڕۆ فڕۆكە سەربازی و بێفڕۆكەوانەكانی توركیا 9 جار بۆردومانی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستانیان كردووە و بەهۆیەوە هەشت كەس كوژراون و پێنجی دیكەش برینداربوون، روانگەی سوری وادەڵێت.

بابەتی پێشتر

دەزگای ئاسایش: مانگی رابردوو 73 كەس بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی کۆماری چیک کۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share