هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، “شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی مێرسی بەربەستکراوە”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، شۆفێران لە بەربەستکردنی شەقامێک ئاگادار ده‌كاته‌وه و دەڵێت، “شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی مێرسی، سایدی ڕۆیشتن له‌ژێر ئه‌نده‌رپاسی خه‌بات به‌ئاڕاسته‌ی پردی وڵوبه، به‌هۆی ئه‌نجامدانی كاری قیرتاوكردن له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانییه‌وه، به‌ڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا به‌ربه‌ستكراوه”.
بەو هۆیەوە داواكاره له شۆفێران، “ئه‌و سایده‌ی شه‌قامه‌كه به‌كارنه‌هێنن و ڕێگه‌ی جێگرەوە بگرنه‌به‌ر له‌به‌ر دورستنهبوونی لۆد و قه‌ره‌باڵغ”.