بۆردومانی قەندیل و سنووری ماوەت كرا

ئەمشەو بۆردومانی بناری قەندیل و سنووری قەزای ماوەت كرا و تائێستا زەرەر و زیانەكانی بە تەواوی نەزاندراون.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمشەو بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بناری قەندیل و سنووری قەزای ماوەت بۆردومان كرا و تائێستاش فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بە ئاسمانی ئەو ناوچانەدا دەسووڕێنەوە ترس و دڵەڕاوكێیانی لای هاوڵاتییانی ئەو سنوورانە دروستكردووە.

هەر بە پێی زانیارییەكان بۆردومانەكەی ئەمشەوی سنووری قەزای ماوەت نزیكەی دوو كیلۆمەتر لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییانەوە دووربووە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم لەبارەی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات

وەزیری تەندروستیی هەرێم لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە نوێیەكەی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات و دەڵێت، “ژمارەی پڕبوونی قەرەوێڵەکان لە نەخۆشخانەکان زۆر…
Total
0
Share