رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: رۆژنامەنووس گۆهدار زێباری بە نادادپەروەرانە دادگایی كراوە

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە،  لە بنەڕەتەوە دادگاییكردنەكەی گۆهدار زێباری نادادپەروەرانە بووە، لە كۆتا دادگاییشی تۆمەتی ساختەی بۆ هەڵبەستراوە.

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، “رۆژنامەنووس گۆهدار زێباری بۆ جاری سێیەم لە دادگای تاوانی هەولێر دادگایی كرایەوە، شەش مانگی دیكەش خرایە سەر سێ ساڵ زیندانیبوونەكەی، کە لە بنەڕەتەوە دادگاییەکە نادادپەروەرانە بووە و تۆمەتی هەڵبەستراوی ئاڕاستە کراوە بەپێی بڕیارە نوێیەكە، پێشبینی دەكرێت لە 16ی شوباتی 2024 ئازاد بكرێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بە وتەی پارێزەرەکانی زێباری، نوێنەرانی چەندین كونسوڵخانە و رێكخراو، رێگەیان پێنەدراوە بەشداری دادگایییەكە بكەن”.

داوایشیکردووە، گۆهدار زێباری بە زووترین کات ئازادبکرێت و حکومەت کۆتایی بە دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان و رەخنەگران بهێنێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تی شاره‌وانى: بەسەرسوڕمانەوە هەواڵی ڕاگرتنی پڕۆژەی 100 مەتریی سلێمانیمان بیست

وه‌زاره‌تى شاره‌وانی له‌باره‌ى ڕاگرتنى كاره‌كانى پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت، ناوهێنانی وەزارەت بە ناڕاستی…
Total
0
Share