ساڵی داهاتوو 36 بەنداو لە عێراق دروستدەکرێن

لەچوارچێوەی پلانەکانیدا وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بەنیازە لە ساڵی داهاتوودا 36 بەنداو دروست بکات، کە بەسەر ناوچە بیابانییەکاندا دابەشدەکرێت بەمەبەستی گلدانەوەی ئاو لە وەرزی هاویندا.

عەون زیاب عەبدوڵا، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سەباح رایگەیاند، “دوای تەواوکردنی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و دیزاین و بەدواداچوون، 36 بەنداو لە ساڵی داهاتوودا دروستدەکرێن، کە دەکەونە ناوچەکانی باکوور و باشوور و ڕۆژهەڵات”.

ئەوەشی خستەڕوو، “دووان لە بەنداوەکان لەماوەی ئەمساڵدا دەستپێدەکات دوای تەواوبوونی دیزاینەکانیان، یەکێکیان دەکەوێتە ناوچەی شەنگال و رەبیعە بەناوی ئەبو تەکییە، ئەوەیتریشیان دەکەوێتە رۆژئاوای ناوچەی بیابانەوە بە ناوی ئەلمەسەدەوە”.

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ئەوەشی ئاشکرا کرد، “کۆی گشتی بەنداوە بچووکەکانی کە ئێستا عێراق خاوەندارێتی دەکات گەیشتووەتە 25 بەنداوە و توانای عەمبارکردنیان زیاترە لە 300 ملیۆن مەتر سێجا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مالیكی دواخستنی هەڵبژاردن و پێكهێنانی حكومەتی فریاگوزاری ڕەتدەكاتەوە

سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا، پێكهێنانی حكومه‌تێكی فریاگوزاری ڕه‌تده‌كاتەوە و دەڵێت، پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوەختەی په‌رله‌مان دوانه‌خرێت و لەكاتی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت.…
زیاتر ببینە

ئەو سەكۆیانە دۆزرانەوە كە بە ئاڕاستەی هەرێمدا موشەكیان لێوە تەقێندرابوون

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكردووە، ئەو سەكۆیانە دۆزراونەتەوە كە لێیانەوە موشەك بە ئاڕاستەی هەرێم تەقێندرابوون. لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەی…
Total
0
Share