كۆنگرەی یەكێتی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندكرد

لە پێنجەم رۆژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیدا تەواوی بڕگە و ماددەكانی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەسەندكران.

رێباز بێركۆتی، ئەندامی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، تەواوی بڕگەكانی پەیڕەو پەسەندكران و كارەكان لە قۆناغی كۆتاییدایە.

وتیشی، “كۆنگرە بەرەو تەواو بوون دەچێت”.

بێركۆتی ئەوەشی خستەڕوو، “ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتی لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی دیاری دەكرێت و، رەبتی بە جەنابی سەرۆك بافڵ-ەوە هەیە، سەرۆكی ئەنجومەنەكە بەڕێز كاك شێخ جەعفەرە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share