ئەمڕۆ گۆهدار زێباری بە “تۆمەتێكی دروستكراو” لە هەولێر دادگایی دەكرێت

بڕیارە ئەمڕۆ دانیشتنێكی دادگایی چالاكوان گۆهدار زێباری لە هەولێر بەڕێوەبچێت لە دۆسیەیەكدا كە سەرۆكی خولی پێنجەمی پەرلەمان بە “تۆمەتێكی دروستكراو” ناویدەبات.

رێواز فایەق، سەرۆكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان پۆستێكی لە تۆڕی ئێكس (تویتەری پێشوو) دەڵێت، “گۆهدار زێباری بە تۆمەتێكی دروستكراو دادگایی دەكرێت، هێشتاش ئومێدمان بە دادپەروەریی دادگاكەدا هەڵواسیووە”.

دەشڵێت، “هیوادارم دادگا ئێمە و هەموو ئازادیخوازان بێئومێد نەكات و لەوە زیاتر بەم شانۆگەرییە نەگریسانەی ناویان لێناوە دادگاییكردن، ناو و ناوبانگی هەرێمەكەمان كە بەرهەمی شۆڕشە بۆ ئازادیی، لەكەدار نەبێت و، لەوە زیاتر دۆستەكانمان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پشتیوانیكردنی ئەزموونەكەمان ساردنەكەنەوە”.

 

بابەتی پێشتر

چۆن برنجى دروستکراو لە پلاستیک لە برنجى ئاسایى جیادەکەیتەوە؟

بابەتی دواتر

تەقینەوەیەک ئەنقەرەی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: پرسیارەکانی تاقیکردنەوە دەبرێنە نەخۆشخانە بۆ توشبووانی شێرپەنجە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی کردووە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە تاقیکردنەوەی…
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ هەردوو شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە. بەپێی زانیارییەکان، شاندەکەی یەکێتیی…
Total
0
Share