د.مەجید محەمەد: پەیڕەوی ناوخۆ گفتوگۆی زۆری پێویستە

ئەندامێکی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی رایدەگەیەنێت، “پەیڕەوی ناوخۆ گفتوگۆی زۆری پێویستە و کۆنگرەکە کارەکانی زۆر بە باشی بەڕێوەچووە”.

د.مەجید محەمەد، ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکرد، “یەکێتی حزبێکی سیاسییە و پەیڕەوی ناوخۆ بۆ حزبەکە زۆر گرنگە، لەوەش گرنگتر بەند و ماددەکانی پەیڕەوەکەن چونکە پەیوەندییەکانی نێوان ئەندامان و کادران رێکدەخات”.

ئەوەشی خستەڕوو، “هەموو جارێک پەیڕەوی ناوخۆ گفتوگۆی زۆری پێویست بووە، ئەوەش بەهێزی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەردەخات کە بڕوای بە گفتوگۆ و گوێگرتن لە بیروبۆچوونەکان هەیە”.

ئەو ئەندامەی کۆنگرە دەشڵێت، “هەموو کات یەکێتی لە بەرەی خەڵک بووە، یەکێتی لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی قورسدایە و هیچ هەڵبژاردنێکمان لەبەردەمدا نییە بێجگە لە سەرکەوتن”.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ هەڵەبجە دەبێتە پارێزگا؟

بابەتی دواتر

لە بەغداد خۆپیشاندان بۆ زیادكردنی مووچە ئەنجامدرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك لە ڕووباری سیروان خنكا

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، لەكاتی مەلەكردندا گەنجێك لە ڕووباری سیروان حنكا. لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی…
Total
0
Share