راپۆرتێک: ساڵانە لە عێراق 4.7 ملیۆن تۆن خواردن بەهەدەر دەدرێت

راپۆرتێکی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات، ساڵانە لە جیهاندا 931 ملیۆن تۆن خواردن بەهەدەردەدرێت و عێراق لە پلەی دووەمی ریزبەندی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین بڕ خواردن بەهەدەر دەدەن.

بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ژینگە لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەهەدەردانی خواردن لە جیهاندا یەکێکە لە هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە و دەردانی گازی دووان ئۆکسیدی کاربۆن و گازی میسان”.

بەپێی راپۆرتەکە ساڵانە لە جیهاندا 931 ملیۆن تۆن خواردن بەهەدەر دەدرێت، لەو بڕە 569 تۆنی خواردنی ماڵانە و 244 ملیۆن تۆنی چێشتخانەکانە.

لە ریزبەندی وڵاتە عەرەبییەکاندا بۆ بەهەرداردانی خواردن عێراق لە پلەی دووەمدایە و ساڵانە 4.7 ملیۆن تۆن خواردن بەهەدەر دەدرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share