شاڵاوی عەلی عەسکەری: کۆنگرە هەنگاوی گەورەی لەدوا دێت

شاڵاوی عەلی عەسکەری ئاماژە بەوە دەکات، “کۆکردنەوەی دروشمی نوێگەری و کۆدەنگی هەنگاوی گەورەی لەدوا دێت و لە چەند مانگی داهاتوودا ئەنجامەکانی کۆنگرە دەبینین”.

لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی شاڵاوی عەلی عەسکەری ئەندامی کۆنگرە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “خەڵکی نوێ و خوێنی نوێ دێتەوە نێو یەکێتی و بە یەک ئاڕاستەیی کارەکانی جێبەجێ دەکات، ئەگەر دروشمەکانی کۆنگرەش کۆبکەینەوە هەنگاوی گەورەی لەدوا دێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “پێشنیاری دروستکردنی سێ ئەنجومەن کراوە، بەڵام پیویستی بە گفتوگۆکردن هەیە لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوە، لە کۆتاییدا ئەوان بڕیاری لەسەر دەدەن”.

دەشڵێت، “بەدڵنیاییەوە دوای چەند مانگێکیتر ئەنجامەکانی کۆنگرە دەبینین و رەنگدانەوەی زۆر باشی دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی: ئامانجی ئێمە رێگریكردنە لە سەرپێچی نەك كۆكردنەوەی داهات

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت،”ئامانجی ئێمە رێگریكردنە لە سەرپێچی نەك كۆكردنەوەی داهات بۆ حكومەت”. عەمید ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی…
Total
0
Share