حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک هاوخەمییەک بۆ قوربانییانی ڕووداوەکەی حەمدانییە سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “وەک هاوخەمی و ڕێز لە ڕۆحی قوربانییانی ڕووداوەکەی حەمدانییە، سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی رووداوەکە، تیمەکانی تەندروستی و فریاگوزاری، بەدەم قوربانییانەوە چوون و دەرگای نەخۆشخانەکانی کوردستان بە ڕووی بریندارەکاندا بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست کراوەتەوە.